جێگری پارێزگاری هەڵەبجە لەسەر پرۆژەی تووە قووت بۆ زایەڵە دەدوێت
(0) /
زایەڵە - کاوە عەلی جێگری پارێزگاری هەڵەبجە بەزایەڵەی ڕاگەیاند، سەبارەت بە پڕۆژەی ڕێگا و پردی تووەقوت ،ڕۆژی ٢٢/٢/٢٠٢٤ لەگەڵ بەڕێز وەزیری ئاوەدانکردنەوە قسەمان کرد و دڵنیایی پێداین کە پڕۆژەکە هیچ کێشەیەکی بودجەی نییە و دەست پێدەکات و تا تەواو بوون بەهۆی نەبوونی بودجە و نەختینەوە ناوەستێت و چارەسەر کراوە.
وتیشی، هەروەها کۆمپانیای جێبەجێکار ئەمڕۆ پێی ڕاگەیاندین کە ئامادەکاری دەکەن و ڕۆژی یەک شەممە سەردانی پارێزگای هەڵەبجە دەکەن بەمەبەستی ئامادەکاری دانانی ئۆفیس بۆ دەستپێکردنی پڕۆژەکە و بەڵێنی دەستپێکردن و بەردەوامی پڕۆژەکەی تا تەواو بوون پێداین و کە هیچ گرفتێک نابێتە هۆی وەستانی پڕۆژەکە.
ئەوەشی خستەڕوو، بەداخەوە هەندێک شێواز و هەڵسوکەوتی هەڵە کە لەلایەن کەسێکەوە ئەنجام دەدرێت نە خزمەت بە هەڵەبجە نە بە پڕۆژەکە نە بە ئاوەدانکردنەوەی هەڵەبجە ناگەیەنێت ، شکاندنی بەردی بناغە کارێکی هەڵە و نابەجێ و نادروستە ، کۆمپانیای جێبەجێکار وەک خۆی دروستی دەکاتەوە تا تەواو بوونی پڕۆژەکە لە شوێنی پڕۆژەکە دەمێنێتەوە.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: