نرخى موه‌لیده‌ى ئه‌هلى بۆ مانگی شوبات دیاریكرا
(0) /
زایەڵە - کارەبای سلێمانی ڕایگەیاند،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 3/3/2024 لیژنه‌ی دیاریكردنی نرخی #موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان کۆبوونەوە و به‌پێی نرخی سوته‌مه‌نی له بازاڕه‌كاندا نرخی هه‌ر كاتژمێرێك بۆ یه‌ك ئه‌مپێر (41) دینارە، به‌مه‌ش نرخی یه‌ك ئه‌مپێر كاره‌بای موه‌لیده‌ی ئه‌هلی له ناو شاری سلێمانی له‌نێوان (12.000) بۆ (13.000) دیناردایه، بەو پێیەى موەلیدەکان لە نێوان (285 بۆ 320) کاتژمێر کاریان کردوە، به‌هۆی جیاوازی كارکردنیان، نرخی ئه‌مپێرێك كاره‌بای موه‌لیده‌ی گه‌ڕه‌كێك بۆ گه‌ڕه‌كێكی دیكه جیاواز ده‌بێت.
هەروەها هەندێک شوێن بەرنامەى کارکردنى موەلیدەکانیان لە (7)ى بەیانى بۆ (1)ى شەوە، نرخى ئەمپێریان (16.000 بۆ 17.000 ) دینارە.
ئەو موەلیدانەش کە کارکردنیان 24 کاتژمێرییە نرخى ئەمپێریان (20.000) دینارە.
هاوكات، خشته‌ی كارپێكردنی موه‌لیده بۆ مانگى (ئادار) تا 10/3/2024 لەنێوان 1ى پاشنیوەڕۆ تا 1ى شەو ئەگەر کارەباى نیشتمانى کوژایەوە کار دەکەن، بەیانیانیش لەکاتژمێر :6:30 تا 8:00 ى بەیانى کاردەکەن، له مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆزدا خشته‌ی كاركردنیان ده‌گۆڕێت.
رۆژانى هەینى و شەممە و پشووە فەرمییەکان بەیانیان کارناکەن لەبرى ئەوە کاتژمێر 11ى پێشنیوەڕى بۆ 1ى شەو کاردەکەن.
لیژنه‌ی دیاریكردنی نرخی موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان، له‌كۆنووسه‌كه‌دا جه‌ختیان له‌وه كردوه‌ته‌وه كه له‌كاتی كوژاندنه‌وه‌ی كاره‌بای نیشتمانی نابێت كارپێكردنی موه‌لیده و پێدانی كاره‌با به‌هاوڵاتیان له (10) خوله‌ك زیاتر بخایه‌نێت، به‌پێچه‌وانه‌وه خاوه‌ن موه‌لیده‌كه سزا ده‌درێت.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: