ئیسلام و موعجیزەی گوندە گەردوونیەکە

(0) / / گفتگو / زایەڵە ئیسلام گوند


Mar 03, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - کامیل محمود نوسەرو ڕۆژنامەنوس بەزایەڵەی ڕاگەیاند،  هەرچەندە پێشهاتەسەرسوڕهێنەرەكانى دنياى هاوچەرخ موعجيزە نين، بەڵام لەڕوويەكى ترەوە تايبەتمەندييەكانى موعجيزەى لێ دەخوێنرێتەوە، ئاينێك پێش ئەم گردبوونەوە مرۆييەى ناو گوندە بچووكەكەى عەولەمە هەواڵى ئەوە بدات كە كۆتا ئايينى ئاسمانييە بۆ كۆى مرۆڤايەتى و بۆ هەموو سەرزەوى، ديارە پێشبينى ئەم سەردەمە پێشكەوتووەى كردووە كە لەئاییندەدا سەخت و گران نابێت پەيامەكە بگاتە هەموو گۆشەو كەنارێكى ئەو گوندە گەردونیە. 

وتیشی، پرسيارى سەرەكى پرسى پێغەمبەرايەتييە كەبۆچى بەكاروانێكى دوورودرێژو بەردەوام دەستى پێكردووەو بەهاتنى محەمەدى كوڕى عەبدوڵا(صلی الله علیه وسلم) كۆتايە هاتووە،ئەڕۆ دەبینین جوگرافیای دنیا بۆ پانتایی گوندێکی بچووک بەهۆی زانست و تەکنەلۆژیاوە بچووک بووەتەوە، عەقڵی مرۆڤەکانیش لەئاستێکی پێشکەوتوودایە کە کۆتا پەیامی پێشکەوتووی خۆی بۆ بنێرێت.

کامەران کەریم