قائیمقامیه‌تی سلێمانی چێشتخانه‌ی دان دۆك داده‌خات
(0) /
زایەڵە - به‌هۆی فێڵكردن له هاوڵاتیان و ساغكردنه‌وه‌ی گۆشتی به‌ستو به‌نرخی گۆشتی فرێش، لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی چێشتخانه‌ی دان دۆك له شه‌قامی سالم (سه‌هۆڵه‌كه) داده‌خات.
قایمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند، ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه له راپۆتی لیژنه‌ی سێی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ئاماژه بۆ ئه‌وه‌كراوه: به‌هۆی ساغكردنه‌وه‌ی گۆشتی به‌ستو له خوارده‌مه‌نیه‌كانیدا و فرۆشتنی به‌نرخی گۆشتی فرێش به هاوڵاتیان، لیژنه‌كه چێشتخانه‌ی دان دۆك داده‌خات.
راپۆرته‌كه رونیكردوه‌ته‌وه؛ دوای به‌دواداچون و پشكنین بۆ ئه‌و گۆشته‌ی چێشتخانه‌ی دان دۆك له ئاماده‌كردنی خوارده‌مه‌نییه‌كانیدا به‌كاریده‌هێنێت، ده‌ركه‌وتوه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به‌رواری به‌سه‌رچونی به‌سه‌ره‌وه نییه، گۆشته‌كه هیچ زانیارییه‌ك (لیبڵ)ـی له‌سه‌ر نییه و سه‌رچاوه‌كه‌ی نادیاره.
به‌پێی رێنماییه‌كانی كاركردن، چێشتخانه‌ی دان دۆك فێڵی له هاوڵاتیان و كڕیاره‌كانی كردوه، بۆیه به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی داده‌خرێت، هه‌روه‌ها ته‌واوی ئه‌و گۆشته‌ی ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه كه (38) كیلۆگرامه له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڤێتێرنه‌رییه‌وه له‌ناوده‌برێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی توند ده‌كرێته‌وه.
لەکاتی هەبونی گومان یان بۆ گەیاندنی سکاڵا و زانیاری بەقائیمقامیەتی سلێمانی و لیژنە هاوبەشەکان، پەیوەندی بە ژمارە مۆبایلی (07708677777)ـەوە بکەن.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: