بەرپرسێکی گۆڕان بۆ یادی ڕاپەڕین؛ دوای ٣٣ ساڵ کوردستان لەوپەڕی دۆخی خراپدایە​

(0) / / گفتگو / زایەڵە ڕاپەڕین کوردستان نزار مەحمود


Mar 05, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - نزار مەحمود ئەندامی جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان بە زایەڵەی  ڕاگەیاند، دیارە ئەم ساڵ یادی ڕاپەڕین لە کاتێکدایە لە دوای ٣٣ ساڵ نەک هەرزۆربەی ئامانجەکانی  نەهاتوەتەدی  بەڵکو ئێستا کوردستان لەسایەی کاربەدەستەگەندوڵ و بێ باکە کانیەوە لەوپەڕی دۆخی خراپدایە لەڕوی سیاسی ودیبلوماسی و ئیداری و دارای و ئاسیش و ناوماڵی کورد .لەکاتێکدا  ئامانجی ڕاپەڕین و داڕێژەری و ئەندازیارەکەی (ڕەوانشاد نەوشیروان مستەفا ) ئەوە بوو کەکیانێکی خۆشگوزەران و ئازادو خاوەن سیستەمێکی دیموکراتی و پێشکەوتوو خاوەن سەروەری و جێی شانازی تەواوی کوردبێت .بەڵام بەداخەوە  ئەبێت لەم کاتەدا بەشەرمەوە ناوی ڕاپەڕین و قوربانی دان و دەسکەوتەکانی بهێنین کەبەخوێن و ئارەق و قوربانی دانێک زۆر کراو .بەرهەمەکەی بۆ گەندەڵ و دزو مافیاکانەو هاوڵاتیان و خاوەنە ڕاستەقینەکانی لێی بێ بەری کران . 
وتیشی، ئێستاش هێشتا کاتی ئەوە ماوە دەستەڵات و لایەنەسیاسیەکان هەوڵی بەدیهێنانی ئامانجەکانی ڕاپەڕین بدەن و قۆڵی چاکسازی لێهەڵماڵن و ناکۆکیەکان وەلاوەبنێن و واز لەعەقڵیەتی دژایەتی و یەکتر سڕینەوە بێن و داواێ لێبوردن لە کەسوکاری شەهیدان و خەڵک بکەن .لەکۆتایدا درود بۆ شەهیدان و ئەندازیاری ڕاپەڕین و قوربانیەکانی.
کامەران کەریم