وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم، نوێترین ئاماری دابەشکردنی نەوتی حکومەتی هەرێم و بەغداد ی بڵاوکردەوە

(0) / / اقتصادی / زایەڵە سامانەسروشتیەکان هەرێم نەوت


Mar 07, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، حکومەتی هەرێم تاکو رۆژی 6ی ئازاری 2024 نزیکەی 251 ملیۆن لیتر نەوتی سپی بەسەر هاوڵاتییاندا دابەشکردووە.

وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم دەڵێت، لە هەولێر، نزیکەی 96 ملیۆن لیتر، سلێمانی و هەڵەبجە، نزیکەی 102 ملیۆن لیتر و لە دهۆک، نزیکەی 53 ملیۆن لیتر نەوت دابەشکراوە.

بەپێی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم، تاکو ئێستا نزیکەی یەک ملیۆن و 255 هەزار خێزان لە وەرگرتنی نەوتی سپیی حکومەتی هەرێم سوودمەند بوون.

لە بارەی نەوتی دابەشکراوی حکومەتی عێراقەوە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم، دەڵێت، تاکو رۆژی 6ی ئازاری 2024  حکومەتی عێراق زیاتر لە 41 ملیۆن لیتر نەوتی سپی بۆ هەرێمی کوردستان ناردووە، لە هەولێر، نزیکەی 16 ملیۆن لیتر.

سلێمانی و هەڵەبجە، نزیکەی 18 ملیۆن لیتر، دهۆک، نزیکەی هەشت ملیۆن لیتر نەوتی سپیی حکومەتی عێراق دابەشکراوە، تاکو ئێستا زیاتر لە 306 هەزار خێزان لە وەرگرتنی ئەو نەوتە سوودمەند بوون.

کامەران کەریم