سۆران عومەر بۆ زایەڵە: ئەنجومەنی باڵای دادوەری ڕێکاری یاسایی بەرامبەر جێبەجێ نەکردنی بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی دیاری دەکات

(0) / / گفتگو / زایەڵە عێراق کوردستان سۆران عومەر


Mar 08, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - سۆران عومەر ئەندامی پەرلەمانی عێراق بەزایەڵەی ڕاگەیاند، لە ٢٣/١١/٢٠٢٢ دادگای فیدراڵی یاسای خانەنشینی هەڵوەشاوەی هەرێمی هەڵوەشاندەوە کەتاکو ئێستە کاری پێ دەکرێت،دادگا بڕیاریدا هەرێم یاسای خانەنشینی یەکگرتووی عێراق کار پێ بکات، تاکو موچەی خانەنشینانی هەرێم هاوتای عێراق بکرێ کەمترین مووچە تێیدا ٥٠٠ هەزار دینارە.

وتیشی، بۆ بەدواداچون لەسەر جێبەجێ کردنی بڕیاری دادگای فیدراڵی دەربارەی هاوتاکردنی موچەی خانەنشینانی هەرێم لەگەڵ عێراق، بەنوسراوی ژمارە (٧٠٣/د) لە(٢٥/٢/٢٠٢٤) پاش گەیاندنی سکاڵای خانەنشینان بە سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری کە ئایا هەرکەس و دەسەڵاتێک بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی جێبەجێ نەکات ڕێکاری یاسایی چی دەبێت بەرامبەری؟ 

ئەنجومەنی باڵای دادوەری ەنوسراوی ژمارە (٣٠١/مکتب/٢٠٢٤) لە (٢٩/٢/٢٠٢٤) وەڵام دەداتەوە.

هێمای بەوەشکرد، هەر دەسەڵاتێک بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی جێبەجێ نەکات دەستوری پێشێل کردووەو زەرەرمەند لە جێبەجێ نەکردنی بڕیارەکانی دادگا بەپێی یاسای التنفيذ ژمارە (٤٥)ی ساڵی ١٩٨٠ ی هەموارکراو مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت.

باسی لەوەشکرد، ئەوەشی بڕیاری دادگای فیدراڵی جێبەجێ نەکات لەلایەن ئەوەی زیانی بەرکەوتووە لەجێبەجێ نەکردنی بڕیارەکە مافی تۆمارکردنی سکاڵای تاوانکاری هەیە بەپێی یاسای (اصول المحاكمات الجزائية) ژمارە (٢٢)ی ساڵی ١٩٧١ (إجرائيا) و مادەی (٣٢٩/٢) لەیاسای سزادانی عێراقی ژمارە (١١١)ی ساڵی (١٩٦٩).

کامەران کەریم