سەرکردەیەکی بزوتنەوەی ئیسلامی بۆ زایەڵە:دەسەڵاتدارەكانی كوردستان لەبەرامبەر مافەكانی هاووڵاتیان یاری بەكات دەكەن

(0) / / گفتگو / زایەڵە بزووتنەوەی ئیسلامی کات هەرێم


Mar 09, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - عەلی حاجی زەڵمی ئەندامی ئەنجومەنی شورای بزوتنەوەی ئیسلامی، جەختی کردە سەر ئەوەی کە  سەركردایەتی كورد ئەجێندا و بەرنامەیەكی ئاشكراو ڕاگەیانراویان نەبووە، لە بەرامبەر حكومەتی ناوەندو كۆی پێكهاتە سیاسیەكانی سەر گۆڕەپانی سیاسی ئەمڕۆی عێراق .
عەلی حاجی زەڵمی بە بە زایەڵەی ڕاگەیاند، بە پرسیارێك دەست پێ بكەم  حكومەتی ناوەندی بەرپرسە لە ئاستی فەرامۆش كردنی ماف‌ و داواكانی خەڵكی كوردستان، لە ڕاستیدا وەڵامی ئەو پرسیارە لەلای هەر كەسێكی ژیر بە (نەخێر)ە، چونكە گەر تەماشایەكی سیاسەت‌و ئەدای ئەو چەند ساڵەی سەركردایەتی سیاسی خەڵكی كوردستاندا بكەین كە لەمڕۆدا خۆی لەسەركردایەتی هەردوو پارتی زلهێزی كوردستاندا دەبینێتەوە ئەوا ئەو ڕاستیەمان بۆ ئاشكرا دەبێت، كە سیاسەت‌و هەڵوێستەكانیان لە ئاستی پێویستدا نەبووە، یان ڕاستتر بڵێین سەركردایەتی كورد ئەجێنداو بەرنامەیەكی ئاشكراو ڕاگەیانراویان نەبووە، لە بەرامبەر حكومەتی ناوەندو كۆی پێكهاتە سیاسیەكانی سەر گۆڕەپانی سیاسی ئەمڕۆی عێراق . ئەم بێ بەرنامەییەش وای كردووە، كە مافەكانی كوردلەناوەنددا،پەراوێزبخرێن . لە لایەكی ترەوە سەبارەت بە كۆی پێكهاتەی نوێنەرانی كورد، لە بەغداد، هەست بە جۆرێ لە بێ ئاگا بوون لە یەكدی‌و دووفاقی دەكرێت . لەبەرئەوەی، لەلایەك لایەنێكیان، یاداشتی ناڕەزایی‌و بێ زاری، لەسیاسەتەكانی حكومەتی ناوەندی ئەدەنە حكومەت‌و داوای بە دەمەوە هاتنی دەكەن لەو حكومەتە بە مەبەستی داخوازییەكانی حكومەتی هەرێم، لە لایەكی ترەوە لەسەر ئاستە باڵاكانی نوێنەرانی كورد لە بەغدادو لە هەولێر، پەیتا پەیتا پشتگیری‌و پشتیوانی خۆیان بۆ حكومەتی ناوەندی  دووپات دەكەنەوە، لە كاتێكدا حكومەتی ناوەندی دەیان موراوەغەی نواندووە بەرامبەر مافەكانی خەڵكی كوردستان .
وتیشی،  خاڵێكیتر كە گرنگە ئاماژەی پێ بكرێت، ئەو ڕێكەوتن‌و یاداشتە  سێ چوارقۆڵیانەیە، كە لە لایەن هەردوو پارتی دەسەڵاتداری كوردستان‌و چەند لایەنێكی عەرەبی تر لە ماوەی ڕابردوودا واژۆ كران، بێگومان سەرجەمی ئەو پارتانە هەمان ئەو پارتانەن، كە لە ساڵانی ڕابردوودا،سەركردەكانی كورد مامەڵەیان لەگەڵدا كردوون‌و، ڕێگر بوون لە بەردەم داواكانی كورددا، گەر وا بێ، ئەی ئەم ڕێكەوتنە تازانە لە پای چی؟ مەیلیان بۆ پارتە عەرەبیەكان هەیەو هاوپەیمانیان لەگەڵدا ئەبەستن، بەڵام واقعی حاڵ پێچەوانەی ئەوەی سەلماند، وەك دەبینرێ پارتە ئیسلامیەكان بە تەنهاو بێ هیچ هاوپەیمانیەك لەگەڵ لایەنە عەرەبیەكان ماونەتەوە، بەڵام هەردوو پارتی دەسەڵاتدار، چەندان ڕێكەوتن‌و هاوپەیمانیان گرێ داوە، لەگەڵ پارتە عەرەبیەكاندا بە شیعەو سوونەوە، بێ ئەوەی كەسیش تۆمەتباریان بكات، دیارە هەموو جۆرە سیاسەت‌و هەنگاو نانێ بۆ خۆیان ڕەوایە، بەڵام بۆ خەڵك‌و لایەنیتر عەیبەو تاوانە . ئەمەش عەجایباتێكە لە سەرجەمی عەجایباتەكانی هەردوو پارتی عەلمانی كوردستان‌و ئیدارە دیموكراسیەكەیان .
کامەران کەریم