زانکۆی سلێمانی کردنەوەی پێنج بەشی نوێی بۆ کۆلێژی پزیشکی ددان راگەیاند

(0) / / کردستان / زایەڵە زانکۆی سلێمانی پزیشکی ددان


Mar 09, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - زانکۆی سلێمانی کردنەوەی پێنج بەشی نوێی بۆ کۆلێژی پزیشکی ددان راگەیاند و دەڵێت، لەمەودوا خوێندکار فێردەبێت بەشێوەی سریدی ددانەکان سکان بکات.

بەشەکان پێکهاتوون لە یەكەی پاكژكردنەوەی ناوەندی، تاقیگەیەكی ددان كە بەشێوەی سریدی ددانەكان سكان دەكات، بەشەكانی ددانی منداڵان، ددانی كۆمەڵگە‌ و راستكردنەوەی ددان.

بەگوێرەی راگەیەندراوێکی زانکۆی سلێمانی کە ڕۆژی هەینی 8.3.2024 بڵاویکردووە، جگە لەو بەشانە، دوو تاقیگەی دیکە کرانەوە و یەكەیەكی تریش كە فۆتۆی ئەو چارەخوازانەی تێدا دەگیرێت پێش ئیشكردن‌ و دوای ئیشكردن، کرایەوە.

کردنەوەی بەشە نوێیەکانی کۆلێژەکە هاوکات بوو لەگەڵ رۆژی جیهانی پزیشکی ددان کە لە رۆژی 7.3.2024 بە رێورەسمێک یادەکە کرایەوە.

ساڵانە لە 28ـی شوباتی هەموو ساڵێک یادی رۆژی پزیشکی ددان دەکرێتەوە، بەڵام زانکۆی سلێمانی دەڵێت، بەهۆی نالەباری کەشوهەوا یادەکە خراوەتە رۆژی 7ـی ئادار.

مێژووی دامەزراندنی كۆلێژی پزیشكی ددان دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1996، یەکێکە لە کۆلێژەکانی زانکۆی سلێمانی و لە رزبەندیدا لە پلەی دووەمدا دێت لەدوای كۆلێژی پزیشكی گشتی.

بەگوێرەی ئەو ئامارەی کە 964 لە زانکۆی سلێمانی دەستیکەوتووە، کۆلێژەکە ساڵانە ز یاتر لە 100 خوێندكار لەم بەشە وەردەگیرێن.