لە سلێمانی واژۆ بۆ پابەندبوونی حکومەتی عێراق بە قەرەبووکردنەوەی رزگاربووان و بەرکەوتووانی چەکی کیمیایی هەڵەبجە کۆدەکرێتەوە

(0) / / کردستان / زایەڵە هەڵەبجە چەکی کیمیایی


Mar 09, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - رێکخراوی رزگاربووانی چەکی کیمیایی هەڵەبجە، لە سلێمانی واژۆ بۆ پابەندبوونی حکومەتی عێراق، بە قەرەبووکردنەوەی رزگاربووان و بەرکەوتووانی چەکی کیمیایی هەڵەبجە کۆدەکاتەوە.

رێکخراوەکە لە بەردەکی سەرا و لە نزیک وێنەی سەرکردەی کورد شێخ مەحمودی حەفید کۆدەبنەوە، لە ئەمڕۆ شەممەوە 9.3.2024، دەستدەکەن بە وەرگرتنی واژۆی چین و توێژە جیاوازەکان.

ئەوە لە کاتێکدایە، هەفتەیەکی دیکە یادی 38 ساڵە کیمیابارانی هەڵەبجە دەکرێتەوە، لە ئاگاداریی نامەیەکدا کە وێنەیەکی بۆ زایەڵە نێردراوە، رێکخراوەکە دەڵێت، ھەڵەبجەییەکانی دانیشتووی سلێمانی و دەورووبەری و سەرجەم دانیشتووانی ناوچە جیاوازەکان، ئەندامانی خۆبەخشی ھەڵەبجەیی لە ئەمڕۆوە کاتژمێر 10:00 دەستدەکەن راگەیاندنی کەمپینەکە.

ئەوەش باسکراوە، کەمپیەنکە بە مەبەستی پشتگیریکردن و ھەوڵدانە بۆ جێبەجێکردنی ( یاسای ژمارە 35 کە لە ساڵی 2013 )دا، دەرکرا بۆ قەرەبووکردنەوەی مادی و مەعنەوی ئاوارەکان و زییانلێکەوتووانی برا شیعەکانمان کە لە باشوور لە “ئنتیفازەی شەعبانیەدا” ئاوارەی وڵاتی سعودییە بوون و لە ( ئۆردوگای رەفح) نیشتەجێ کران.

ئەو خۆبەخشانە ئامانجیان ئەوەیە، بە ھەمان یاسا و بڕیار رزگاربووان، بەرکەوتووان و زییانلێکەوتووانی تاوانی گەورەی کیمیابارانکردنی شاری هەڵەبجە لە 16.3.1988 قەرەبووی مادی و مەعنەوی بیانگرێتەوە، لەلایەن حکومەتی عێراقەوە پێیان بدرێت.

مانگی ئاداری 1991، تەقەکردنی ئەفسەرێکی ناڕازی سوپای عێراق لە کاتی گەڕانەوە لە شەڕی عێراق و کوەیت لە شەقامێکی بەسرە، کاتێک گوللەتۆپێکی بەرەو وێنەیەکی گەورەی سەدام حوسێن تەقاند، جوڵانەوەیەکی گەورەی دروستکرد و پاش ئەوە شۆڕشی گەلانی عێراق لە ژێر ناوی “ئینتیفزەی شەعبانییە” دژ بە حکومەتی ئەوکاتی بەعس دەستی پێکرد، پاشتر حکومەتی عێراق قەرەبووی راگواستن و زیانلێکەوتووانی کردەوە.