پێویستە کەسوکاری شەهیدان یادی کیمیابارانی هەڵەبجە بەڕێوەی بەرن
(0) /
زایەڵە - نزار مەحمود ئەندامی جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە پێویستە ساڵانە کەسوکاری شەهیدەکان یادی ١٦ ی ٣ بکەنەوە.
نزار مەحمود بە زایەڵەی ڕاگەیاند، لەم ڕۆژانە بەرەو 16/3 هاوڵاتی شەڕ بۆ بەرپرسەکان ئەکات لێرەو لەوێ ئەیبیستین لەناوخەڵک گلەی ئەکرێت گوایە پارەی کەم بۆیادەکە دانراوە ئەمە لەکاتێکدا ئەوپارە یە زۆر بێت یا کەم بۆ میوانداری و نانخواردنی بەرپرسەکانە و هیچی بۆ خەڵک خەرج ناکرێت پارە هەبێ یا نا یادەکە هەروەک ساڵان لەسەر مەزاری شەهیدان چەند وتارێک ئەخوێندێتەوە و چەند تاجە گوڵینەیەک دادەنرێت هیچی تر .
ئەو بەرپرسەی گۆڕان وتیشی، بۆیە پێوستە داکۆکی لەسەر ئەوە بکرێت یادەکە بەمیلی بکرێت و ساڵانە کەسوکاری شەهیدان بەڕێوەی بەرن و یادەکە بەرزتر ڕاگیرێت.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: