پەروەردەی هەولێر لەبارەی مووچە ئاگادارییەك بڵاو دەكاتەوە

(0) / / کردستان / زایەڵە هەرێم مووچە هەولێر پەروەردە


Mar 09, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی ناوەندی هەولێر،ڕایدەگەیەنێت، پێویستە سەرجەم كارگێڕانی قوتابخانە، بەیانی زوو سەردانی قوتابخانەكانیان بكەن.

ئەمڕۆ شەممە  بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی ناوەندی هەولێر لە ئاگادارییەكدا ئاماژە بەوە كردووە، ئاگاداری بەڕێوەبەری سەرجەم قوتابخانەكانی سنووری بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی ناوەندی هەولێر دەكەینەوە، سبەی بچنەوە قوتابخانەكان.

باسی لەوەش كرد، سبەی بەپەلە سەردانی دیوانی پەروەردە/ بەشی ژمێریاری (فەرمانبەری رێكخەری مووچە) بكەن، بەمەبەستی وەرگرتنی فۆرمێكی تایبەت بە چەند زانیارییەكی داواكراو بۆ مووچە كە پێویستە هەمان رۆژ بیگەڕێننەوە بۆ دیوانی پەروەردە.

هەفتەی رابردوو دوای چاوەروانیەكی زۆر حكومەتی كاربەڕێكری هەریم لیستی مووچە رەوانەی بەغدا كرد بەڵام بە كەمو كورییەوە،تاوەكو ئێستا وادەی ناردنی پارە لە بەغداوە دیارینەكراوە.

کامەران کەریم