پارێزگارانی سلێمانی و کرماشان کۆبوونەوە

(0) / / کردستان / زایەڵە سلێمانی کرماشان


Mar 09, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - پارێزگارانی سلێمانی و کرماشان کۆبوونەوە و جەختیان کردە سەر پەرەپێدانی پێوەندییەکانی دوو پارێزگا.

هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، سەرلە ئێوارەی ڕۆژی شەممە ۹ ئازاری ٢٠٢٤ی زاینی، لە بینای پارێزگا پێشوازی لە د. سەحرایی پارێزگاری کرماشان و وەفدی یاوەری کرد.

لە کۆبوونەوەیەکی دۆستانەدا پارێزگارەکان باسیان لە پەیوەندییە دۆستانە و دوو قۆڵیەکانی ئێستا و پەرەپێدانی هەمەلایەنەی پەیوەندییەکان کرد.