ئەو وادەیە ئاشکرا بوو کە ئەمریکا بۆ یەکگرتنەوەى هێزەکانى پێشمەرگە دایناوە

(0) / / کردستان / زایەڵە پێشمەرگە ئەمریکا


Mar 10, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - ئەو وادەیە ئاشکرا بوو کە ئەمریکا بۆ یەکگرتنەوەى هێزەکانى پێشمەرگە دایناوە .

رۆژی 29ی 2ی 2024، وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان به‌یاوه‌ری‌ مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سه‌ردانی‌ ئه‌مه‌ریكای كردو له‌گه‌ڵ ساشا بەیکەر، بریکاری وەزارەتی بەرگری ئەمەریکاو به‌رپرسانی‌ باڵای‌ دیكه‌ی‌ ئه‌و وڵاته‌ کۆبونەوە.

له‌چاوپێكه‌وتنێكی‌ ته‌له‌فیزبۆنیداو لەبارەی یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە، وەزیری پێشمەرگە ڕایگه‌باند، وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا دڵناییاندا لەبەردەوامی ناردنی هاوکارییەکان بۆ پێشمەرگە، هاوکات دەستخۆشیان لەهەنگاوەکان کرد بەئامانجی یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە، دوا کاتیش بۆ یەکخستنەوەی هێزەکان مانگی 9ی ساڵی 2026 دیاریکراوە.

شۆڕش ئیسماعیل راشیگەیاند، بەرپرسانی ئەمەریکا هەمویان بەگرنگییەوە باسیان لەرۆڵی پێشمەرگە دەکرد، دڵنیاییاندا کە هێزی پێشمەرگە هێزێکی متمانەپێکراوی ئەمەریکایە، بۆیە واشنتن بەردەوام دەبێت لەناردنی هاوکارییەکان بۆ ئەو هێزە.

ناوبراو باسی لەوەکرد، ئەمەریکاو هاوپەیمانان بەگرنگییەوە باسیان لەخەبات‌و ئازایەتی گەلی کورد کرد، ئەمەریکا پشتیوانی لەسەقامگیری هەرێمی کوردستان دەکات‌و هانی عێراقیش دەدات کێشەکانی لەگەڵ هەرێم بەئاشتییانە چارەسەر بکات.

شۆڕش ئیسماعیل، جەختی لەوەشکردەوە، ئەمەریکا بەلایەوە گرنگە کورد یەکگرتو بێت، هەروەها دەبێت پارتی‌و یەکێتی ناکۆکییەکان بەلاوە بنێن و بۆ ئەوەی بەهاوبەشی روبەڕوی مەترسییەکان ببنەوە.

وەزیری پێشمەرگە باسی لەوەشکرد، حکومەتی عێراق لەبەرامبەر هێزی پیشمەرگە دەستوری پێشێلکردووە، تا ئێستا یەک دینارو یەک فیشەکی بۆ هێزی پیشمەرگە نەناردووە.

کامەران کەریم