بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجە ڕۆژێکی پڕ لە پڕۆژە و چالاکی  تێپەڕاند

(0) / / کردستان / زایەڵە هەڵەبجە تەندروستی


Mar 11, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - د،ئازاد موستەفا بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەڵەبجە بەزایەڵەی ڕاگەیاند، بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجە بە هەماهەنگی لەگەڵ نەخۆشخانەی هیوا و ئەسترازینکا  یەکەمین لوتکەی زانستی شێر پەنجەی  بە بەشداری  وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان و  بریکاری وەزارەتی تەندروستی وپارێزگاری هەڵەبجەو ڕاوێژکاران وبەڕێوبەری گشتی دیوان و کاروباری تەندرووستی لە وەزارەت و بەڕێوبەری گشتی تەندرووستی سلێمانی و هەڵەبجە و  و قائیمقامی هەڵەبجە و پزیشکان لە مۆنۆمێنتی هەڵەبجە ڕێکخست.

وتیشی، ئەم لوتکە زانستیە هەولێکی هاوبەشی نێوان بە ڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجە و نەخۆشخانەی هیوایە، تا پێکەوە بتوانرێت بە پشتیوانی توێژینەوەکان بڕیاری کردنەوەی ناوەندێکی تایبەت بە نەخۆشیەکانی شێر پەنجە لە پارێزگای هەڵەبجە بدرێت و لەداهاتوودا کاری لەسەر بکرێت.

کامەران کەریم