پەیامی مەسعود بارزانی له‌ ساڵیادی رێككه‌وتننامه‌ی یازده‌ی ئادار

(0) / / کردستان / زایەڵە مەسعود بارزانی ١١ ئادار


Mar 11, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - مه‌سعود بارزانی په‌یامێكی له‌ پەنجا و چوارەمین ساڵیادی ڕێككەوتننامەی یازدەی ئادار بڵاوكرده‌وه‌.

له‌ په‌یامه‌كه‌ی مەسعود بارزانییدا هاتووه‌، بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان،ڕێككەوتننامەی یازدەی ئادار بەرهەمی شۆڕشی ئەیلول بە ڕابەرایەتیی بارزانیی نەمر و خەبات و قوربانیدانی پێشمەرگە و سەرجەم چینوتوێژەکانی كوردستان بوو لە بەرانبەر ستەم و زۆرداریی دەستەڵاتدارانی عێراق. بەرهەمی ئەو خەباتە تۆكمەیە بوو كە لەپێناو گەڕاندنەوەی ماف و مسۆگەركردنی دیموكراسی و شەراكەت و پێكەوەژیان دەستی پێكرد و حكوومەتی ئەوكاتی عێراقی ناچار كرد دان بە بەشێك لە مافەكانی گەلەكەماندا بنێت. 

 بارزانی رایده‌گه‌ێنێت، لە پەنجا و چوارەمین ساڵیادی ڕێككەوتننامەی یازدەی ئاداردا جەخت لە پەیامی ئاشتیخوازانە و پێكەوەژیانی گەلی كوردستان دەكەینەوە و ئەوەش دووپات دەكەینەوە كە گەلی كوردستان بۆ گەیشتن بە مافەكانی قوربانییەكی بێهەژماری داوە و لەڕێگەی چەسپاندنی دۆزە ڕەواكەیدا لە خەبات و تێكۆشانی خۆی بەردەوام دەبێت.