رێباز حەملان زانیاری ورد لەبارەی مووچەی فەرمانبەران ئاشکرا دەکات

(0) / / کردستان / زایەڵە ڕێباز حەملان کوردستان مووچە فەرمانبەر


Mar 12, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - ڕێباز حه‌ملان یاریده‌ده‌ری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم :سبه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێمی كوردستان كۆده‌بێته‌وه‌ گفتوگۆ له‌باره‌ی راگه‌یاندنی لیستی مووچه‌وه‌ ده‌كات ، شاندێکی دیکەی حکومەتی هەرێم لەبارەی مووچەوە سەردانی بەغدا دەکاتەوە، رۆژی چوارشەممە لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کاتی چوونی شاندی هەرێم بۆ بەغدا دیاری دەکرێت.

وتیشی،حكومه‌تی فیدڕاڵی له‌ڕێگه‌ی چوار نامه‌ی مۆبایله‌وه‌ ئاگاداری كردوین كه‌ پاره‌ هاتووه‌،تائێستا وه‌زاره‌تی دارایی عێراق ٥٦٠ ملیاردیناری بۆ هه‌رێم ناردوه‌،عێراق مووچه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌وئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ناردوه‌،تائێستا نزیكه‌ی ٣٦٠ ملیار دینار كورتهێنانمان هه‌یه‌ بۆ مووچه‌ی مانگی شوبات.

کامەران کەریم