داوادەکرێت دوکاندارانی بازاڕی لەنگەی هەولێر لە بودجەی فریاکەوتن قەرەبوو بکرێنەوە

(0) / / کردستان / زایەڵە لەنگەی هەولێر قەرەبوو وەزیرە ئەحمەد


Mar 12, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - پەرلەمانتارێکی بەغداد ڕایگەیاند؛ بەنوسراوی فەرمی داوامان کرد دوکاندارانی بازاڕی لەنگەی هەولێر لە بودجەی فریاکەوتن قەرەبوو بکرێنەوە.

وەزیرە ئەحمەد ئەندامی پەرلەمانی عێراق بەزایەڵەی ڕاگەیاند، سەبارەت بە ڕووداوی سووتانی ١٦٦ دوکان لە بازاڕی لەنگەی هەولێرنوسراوێکمان ئاراستەی بەڕێز محمد شیاع سودانی  سەرۆک وەزیرانی عێراق کردو داوامان کرد دوکاندارەکانی بازاڕی لەنگەی هەولێرکەبۆدووەم جارە بە هۆکاری نادیار دوکانەکانیان دەسوتێن  قەرە بوو بکرێنەوە .

ناوبراو وتشی، چونکە پێشتریش لەساڵی ٢٠١٨سەرجەم دوکانەکانی بازاڕی لەنگە سوتان بەڵام خاوەن دوکانەکان خۆیان سەرلەنوێ دوکانەکانیان دروستکردەوەو حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم هیچ قەرەبویەکی نەکردنەوە.

کامەران کەریم