شارەزایەکی کەشناسی: بارانبارین، هەورەگرمە و هەورەتریشقە ناوچەکە دەگرێتەوە

(0) / / کردستان / زایەڵە کەشناسی بارانبارین بەفر سەرما بەهار


Mar 12, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - پشتیوان ئیبراهیم شارەزای کەشناسی بەزایەڵەی ڕاگەیاند، له سەرەتای هەفتەی داهاتوو شەپۆلێکی باران بارین کە سەرچاوەی هەردوو دەریایی سوور و دەریایی ناوەراستە  كەشێكى باراناوى لە ناوچەكانمان دروست دەکات .سەرتایی شەپۆلەکە لە درەنگانی شەو بۆ بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە 16/3/2024 دەگاتە ناوچەکان بارانەکە مامناوەند و هەندێ کات بارانەکە بە شێوازی تاوە بارانی بەخوڕ دەبێت و تاوەکو درەنگانی شەو پاشان بارانەکە لاواز دەبێت و ئاسمان هەور دەبێ . 

وتیشی، لە ئیوارەی ڕۆژی دووشەممە 18/3/2024 بەشێکی تر لە شەپۆلەکە دەریایی سورە دەگات و بەپێی کات لەگەڵ دەریایی ناوەڕاست هەردووکیان یەک دەگرن و دەگاتە ناوچەکان ئەم شەپۆلە بەهێز دەبێت ، لەم شەپۆلەدا ئەگەری دروست بونی لافاو هەیە لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێم بەتایبەتی ئەو ناوچانەی کە پێشتر لافاو تیاندا ڕوویداوە لەگەڵ هەورتریشقە و هەورەگرمەی بەهێزی  لەگەڵ دەبێ و ڕێژەی باران بارین بەپێی ناوچەکان جیاوازە لەم شەپۆلەدا ئەگەری دروست بونی هەوری سۆپەرسێڵ هەیە لە ناوچەکانی پاڕێزکای کەرکوک ، ئیدارەی گەرمیان ، پاڕێزگای هەڵەبجەی شەهید ، دەشتی شارەزوور بەگشتی  و وە ناوبەناو خێرایی با چالاک دەبێت لە 25کلم بۆ 40 کلم لە کاتژمێرێکدا بەپێ کات و شوێن گۆڕانکاری روودەدات و لە ناوچە شاخاوییەکان خێراییەکە زیاترە .وە هەروەها پلەکانی گەرمایش بۆ چەند پلەیەک دەست بەنزمبونەوە دەکات .

کامەران کەریم