لەبارەی کێشەکانی هەرێم و بەغدا ڕوونکردنەوە دەدرێت

(0) / / عراق / زایەڵە هەرێم بەغدا نازم شبلی


Mar 13, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - نازم شبلی، ئەندامی لیژنەی نەوت و غازی ئەنجومەنی نوێنەران لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەی سەباح ڕایگەیاند، ئەگەر یاسای نەوت و غاز پەسەند بکرێت، سەرجەم کێشە کەڵەکەبووەکانی نێوان هەرێم  و بەغدا چارەسەر دەبن، ئەویش بەو پێیەی یەکێکە لە گرنگترین یاساکان و مافەکانی هەردوولا دیاری دەکات.

دەشڵێت، چەندین ئاستەنگ هەن لەبەردەم یاساکەدا و یەکێکیشیان ئەوەیە کە چوار ساڵ جارێک ئاڕاستەیەکی سیاسی و سەرۆک وەزیرانێکی نوێ دێتە پێشەوە و پاش ئەویش دۆخێکی نوێی سیاسی و هەڵبژاردن دێتە ئاراوە.

بە بڕوای پەرلەمانتارەکە، چارەسەکردنی کێشەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان بە بێ پەسەندکردنی یاسای نەوت و غاز، کارێکی ئەستەمە و تا ئێستاش 11 هەمواریان بۆ ڕەشنووسی یاساکە کردووە، بەڵام هەر نەگەیشتووەتە ئەنجومەنی نوێنەران.

ئاماژە بەوەشدەکات، هەرچەندە داوامان لە حکومەت کردووە کە یاسا گرنگەکان بۆ پەرلەمان بنێرێت، بەڵام تا ئێستا یاسای نەوت و غازی ڕەوانە نەکردووە.

کامەران  کەریم