هەڤاڵ ئەبوبەکر: کورد و کوردستان مەکەنەوە بە خۆراکی دەمی قولاپ

(0) / / کردستان / زایەڵە هەڤاڵ ئەبوبەکر کوردستان


Mar 13, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە -هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، جەختی کردە سەر هۆشیاریی و بیرکردنەوەی دوربینانەو تێڕوانینی لۆژیکیانەو پلانی ستراتیژیی کوردستانیی نیشتمانیی یەکگرتوو.

لە پەیامی هەڤاڵ ئەبوبەکر هاتووە: پشت لەملا بکەین؛ ئاسایش تێکدەچێت، پشت لەولا بکەین؛ دارایی وێراندەبێت، بەڵام ئەگەر هۆشیاریی و بیرکردنەوەی دوربینانەو تێڕوانینی لۆژیکیانەو پلانی ستراتیژیی کوردستانیی نیشتمانیی یەکگرتوومان هەبێت و، خۆمان نەخزێنینە ناو بەرداشی ملامنێ ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکانەوە، لە خەمی خۆماندا بین؛ دەتوانین ڕۆڵەکانمان بۆ بەڕێوەبردنی قەیرانەکان و دورخستنەوەی مەترسییەکان دابەشبکەین، نەک خۆمان بەسەر بەرەو پۆڵە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکاندا؛ دابەشبکەین..

کورد و کوردستان؛ مەکەنەوە بە خۆراکی دەمی قولاپ..
شکست؛ بە شکست مەسپێرن..
یەکگرن؛ سەرکەون..

هەڤاڵ ئەبوبەکر 
پارێزگاری سلێمانی