شارەوانی سلێمانی بەشێک سیاجی گوندی ئەڵمانی ده‌ڕوخێنێت
(0) /
زایەڵە - سه‌رچاوه‌یه‌ك له شاره‌وانی سلێمانی رایگه‌یاندووە، له‌سه‌ر سكاڵای ژماره‌یه‌ك له هاوڵاتیان، ئه‌مڕۆ سیاج (په‌رژین)ی كۆمه‌ڵگه‌ی نیشته‌جێبونی گوندی ئه‌ڵمانی له‌لایه‌ن تیمه‌كانی شاره‌وانیه‌وه ده‌ڕوخێندرێت.
ئه‌و سه‌رچاوه ئاشكراشیكردوه، پێشتر ژمارەیەك هاوڵاتیی لەسەر دروستكردنی سیاجێکی زیاده‌ڕۆیی له گوندی ئەڵمانی سكاڵایان تۆماركردوە و ئه‌وه‌یانخستۆته‌ڕو، په‌رژینه‌كه لە سنوری موڵكی ئەوان دروستكراوە.
ئاماژە بەوەشکراوە ، بڕیاره پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له‌ڕێگه‌ی ئامێری (ِشۆفڵ)ه‌كانی شاره‌وانی سلێمانیه‌وه، په‌رژینه‌كه‌ی گوندی ئه‌ڵمانی بڕوخێندرێت كه به‌زیاده‌ڕۆیی دروستكراوه.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: