داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی

(0) / / کردستان / زایەڵە کوردستان سلێمانی هەرێم داهات


Mar 15, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـ داهاتی یەك هەفتەی سلێمانی لە رۆژی 9ی ئازاری 2024 تا 15ی ئازاری 2024 بڕی حەوت ملیار و 887 ملیۆن و 578 هەزار و 56 دیناربووە و لەو بڕەش 89٪ نەختینەیە و 11٪ی بەشێوەی چەکە.
ماڵپەڕی شەفافییەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان داهاتی هەفتەی رابردووی راگەیاند و لەو بڕەش 6 ملیار و 986 ملیۆن و 900 هەزار و 100 دیناری کە دەکاتە 89٪ نەختینەیە، هەروەها بڕی 900 ملیۆن و 580 هەزار و 350 دیناریش کە دەکاتە 11٪ بەشێوەی چەكە.
رۆژانە دەتوانیت سەرجەم داهاتە نانەوتییەكانی پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و راپەڕین لە ماڵپەڕی شەفافییەتەوە بزانیت.
کامەران کەریم