ڕۆژیی 19ی مانگ چی ڕووئەدات

(0) / / کردستان / زایەڵە کەشناسی کوردسالن


Mar 16, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـ سالار حاجی عەلی شارەزا لە بواری کەشناسی بەزایەڵەی  ڕایگەیاند،  هەرێمی کوردستان دەچێتە ژێر کاریگەری  دوو نزمە پاڵەپەستۆی زۆر چڕ کە  ڕوو  لە ناوچەکان دەکات نزمەپاڵە پەستۆی دەریای سپی ناوەڕاست و نزمە پاڵە پەستۆی دەریای سوردواتر هەردوو شەپۆل بەئاڕاستەی لوتکەی سێ گۆشە یەک دەگرن ئاستی  باران بارین زۆر تر دەبێت .
وتیشی، کاریگەری دەخاتە سەر ناوچەکان  بارانێکی زۆر ئەبارێت هاتنی ئەم دوو نزمە پاڵەپەستۆیە لەبەرواری 17/03/2024 ی مانگ  سەرەتای شەپۆلەکە دەست پێ دەکات بەلاوازی دێتەناووچە سنوریەکان دواتر شەپۆلەکە چاڵاک دەبێت لەگەڵ ڕۆشتنی کات بۆشەو باڵ ئەکێشێت بۆناوشارەکان .
 سالار حاجی عەلی باسی ئەوەشی کرد ،لەگەڵ هاتنی  شەپۆلەکە سەرەتا بە هەوری تەک بەرزدواتر دەگۆڕێت بۆ نیوە  هەورو ، هەوری پڕ  نمەباران ،دواتر بۆ  ڕۆژی 18و19و 20ی ئەم  مانگە  بەگشتی زۆر  باران بارین زۆر چالاک دەبێت
بەڵام لە ڕۆژی 19ی مانگ دەچێتە ناوەڕاستی چەقی  دوو نزمە پاڵەپەستۆکە ڕێژەی بارین زۆر تر دەبێت هەورە بروسکە خێرایی با و  باران و تەرزەدەبارێت ،لەناوچە جیاجیاکان بە بڕی جیاواز دەبارێت بارین ناوچە بۆ ناوچە یەکی تر دەگۆڕێت
  لە هەندێک ناوچە بارانی بەخوڕ لە هەندێک ناوچەی تر باران و هەورە بروسکە تەرزەو باران   ئاستی ئاو زۆر بەرزدەبێتەوە لافاو لە چەم و یان ڕووبارەکان دروست دەبێت  حاڵەتی نامۆ دروست دەبێت،پلەکانی گەرما چەند پلەیەک دا ئەبەزێت
  خێرایی با لەگەڵ شەپۆلەکە  زیاد دەکات.
هێمای بەوەشکرد،  لە هاوکات لە هەر پێنج شارەکەی هەرێمی کوردستان هەورە بروسکەو بارانی بەخوڕ تەرزەو لەگەڵ زیادکردنی ملیمەکانی باران ئاستی ئاو بەرز دەبێتەوە. لافاو لە سەرجەم ناوچەکان دروست دەبێت ئاستەنگی ڕێگاو بان دروست دەبێت لە ناوچەکانی گەرمیانیش بارانی بەخۆڕو تەرزە دەبارێت، کاریگەری شەپۆلەکە تا 20ی ئازار  ئەگەر هەیە بچێتە 21ی مانگ  بۆ ڕۆژانی دوایی بەهۆی مانەوەی شێ یەکی زۆرهەوری ناوخۆی دروست دەبێت باران لە ناوچە جیا جیا کان بەردەوامی دەبێت، ڕێژەی بارین  لەم شەپۆلەدا لە سەرو 50بۆ نزیک بۆنزیک 150ملیمە لە هەندێک ناوچە تر دەچێتە 200ملیم بەهۆی حاڵەتی نامۆ .
کامەران کەریم