پارێزگاری هەڵەبجە: شەرمەزارم لە 36هەمین ساڵڕۆژی کیمیابارانیدا هەڵەبجە پارێزگانەبێت

(0) / / کردستان / زایەڵە هەڵەبجە کوردستان


Mar 16, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـ ئازاد تۆفیق، پارێزگاری هەڵەبجە لە میانەی وتارێکدا لە ساڵرۆژی کیمیابارانی هەڵەبجەدا رایگەیاند، پێویستە حکومەتی عێراق گرنگی زیاتر بە هەڵەبجە بدات و دەشڵێت، شەرمەزارم ئەگەر لە 36هەمین ساڵرۆژی کیمیابارانیدا، هەڵەبجە پارێزگا نەبێت.
ئازاد تۆفیق ئاماژەی بەوەشکرد، دەبێت حکومەتی عێراق ئەو راستییە بزانێت، خۆشی و خەمەکانی هەرێمی کوردستان بەشێکە لە مێژووی عێراق.
راشیگەیاند، وەک چۆن دەبێت لا لە نەجەف و ئەهوارەکان بکرێتەوە دەبێت، بە هەمان شێوە لا لە شارەزوور و هەڵەبجە و هەورامان بکرێتەوە و دەبێت حکومەتی عێراق بیسەلمێنێت لە زاخۆوە بۆ بەسڕە و لە ئاوێسەرەوە بۆ فاو جیاوازی نییە.

کامەران کەریم