نوێترین زانیاری لە بارەی لیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم

(0) / / کردستان / زایەڵە مووچە فەرمانبەر کوردستان


Mar 16, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرای دەکات، دارایی عێراق لیستی مووچەی بەشێوازێکی دیکه داواکرد، وتیشی: "ئەو بیانووەشمان بڕین و ئەمڕۆ لیستەکە بە شێوەی كاغەز دەنێرین.

بەرپرسێکی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە میدیای پارتی ڕاگەیاندوه‌: دوای ئەوەی لیستی مووچەمان بەتەواوی بۆ بەغدا نارد، بە تایبەت لە ڕێگەی سیدی، ڕۆژی پێنجشەممە وەزارەتی دارایی عێراق داواکارییەکی دیکەیان هەبوو.

ئاشکراشی کرد: داوایان کرد لیستەکان بە چاپکراوی و بە مۆری وەزارەت بنێردرێن، هەروەها، بەڕێوەبەری ژمێریاری و بەڕێوەبەری وردبینی و بەڕێوەبەری گشتیی واژۆ لەسەر لیستەکان بکەن، دوێنێ هەینی هەموو وەزارەت و دەستەکان ئەو کارەیان کرد و لیستەکان دراون بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ژمێرکاری وەزارەتی دارایی.

باسی له‌وه‌شكرد، پێشتر لیستەکانمان بە 31 سیدی بۆ ناردوون، بەڵام بە كاغەزیش داوایان کردووە، ئەو بیانووەشیانمان بڕین و ئەمڕۆ لیستەکان بە كاغەز دەنێردرێن.

جەختی کردەوە، ئەوەی کراوە و لیستی مووچەی مانگی شوباتە و پەیوەندیی بە لیستی مووچەی دیکەوە نییە.

ئاماژەی بەوەشدا، ئەوانەی کە پێشتر بەغدا داوای کردووە هەمووی نێردراوە، ئەوەی کە نەنێردراوە، داوا نەکراوە.

ڕۆژی 6ی3ی 2024، وەزارەتی دارایی لیستی هەموو وەزارەتەکان و لیستی پوختەی ژمارەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی بۆ بەغدا نارد.

سەرچاوەیەکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتییی ژمێرکاری لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە میدیای پارتی ڕاگەیاند: لە 24 کاتژمێردا لیستی مووچە بە شێوەی كاغەز لەلایەن 31 وەزارەت و دەستە تەواو کرا و بۆمان نێردرا، ئێمەش دەینێرین بۆ دارایی عێراقی فیدڕاڵ.

وتیشی: هیچ بیانوویه‌ك نه‌ماوه‌، كه‌ بودجه‌ و مووچه‌ی هه‌رێمی كوردستان دوا بكه‌وێت.

ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: وەزارەتی دارایی سەرجەم لیستەكانی بۆ بەغدا ناردووە و لەلایەن تەیف سامی، وەزیری داراییەوە بەبێ كێشە ناو براوە، وەزارەتی دارایی هیچ پاساوێكی نەناردنی مووچەی بۆ عێراق نەهێشتووەتەوە.

کامەران کەریم