لەناو تاکسییەکدا لە هەڵەبجە دەستبەسەر بڕێک جگەری خراپبوودا گیرا

(0) / / کردستان / زایەڵە هەڵەبجە تاکسی جگەر


Mar 16, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـ ئەمشەو لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە دەستبەسەر بڕێک جگەری خراپبوودا گیرا کە لەناو سندوقێکی ئۆتۆمبێلدا شاردرابوونەوە.
قائیمقامیەتی هەڵەبجە بڵاویکردەوە،  ئەمشەو لیژنەکەمان ئاگادارکرایەوە لەلایەن بازگەی زەمەی لە هەبوونی بڕێک جگەر لە تەکسیەکدا، پاش سەردانیکردنی مەیدانیمان بۆ بازگەکە پشکنین کرا بۆ جگەرەکە دەرکەوت شیاوی خواردن نییە.
ئاماژەی بەوەشکرد، جگەرەکە کە 40 پارچە بوو دەستیبەسەرداگیرا و لەناوبران، خاوەنەکەشی رووبەڕووی رێکاری یاسایی دەکرێتەوە.
کامەران کەریم