دابه‌شكردنی مووچه‌ی دامه‌زراوه‌یه‌ك له‌ سلێمانی راگه‌یه‌نرا

(0) / / کردستان / زایەڵە مووچە سلێمانی


Mar 17, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـ ئەمڕۆ یەکشەممە بەڕێوەبەرایەتى دەستەبەرى  کۆمەڵایەتى بۆ کرێکاران لە سلێمانی راگەیەنراوێکیان بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، ئاگادارى ئەو مووچە خۆرانە ده‌كه‌ین، کە مووچەى خانەنشینانى هەرێم لەبەڕێوەبەرایەتى ناوبراو سەر بەوەزارەتى کارو کاروبارى کۆمەڵایەتى وەردەگرن،  لە ئەمڕۆوە مووچەى مانگەکانى  1 و 2ی 2024 دابەش دەکرێت.
ئاماژە بەوەکراوە، داواکارین لەو مووچەخۆرانە سەردانى بانکى مەڵکەندى بکەن بەمەبەستى وەرگرتنى مووچەکانیان.
کامەران کەریم