سلێمانی یەكەمە لە سەر ئاستی عێراق لە دابەشكردنی كارتی بایۆمەتری

(0) / / کردستان / زایەڵە سلێمانی عێراق


Mar 18, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - نوسینگەی سلێمانی كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق, لەبەیاننامەكدا رایگەیاند: پارێزگای سلێمانی پلەی یەكەمدایە, لەنێو سەرجەم پارێزگاكانی عێراق, لە دابەشكردنی كارتی بایۆمەتری.
 
لەماوەی ئەم هەفتەیەدا (21) هەزارو (477) هاوڵاتی كارتەكانیان وەرگرتووەتەوە, لەكاتێكدا لە دهۆك (12) هەزارو (269) كارتی بایۆمەتری دابەشكراوەو (3) هەزارو (405) كارتی بایۆمەتریش لە هەولێر دابەشكراوە.
 
نوسینگەی سلێمانی كۆمیسۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان, ئاماژەی بەوەشكردوە, دەرگای نوسینگەكەیان لە كاتژمێر (8)بەیانیەوە تا كاتژمێر (2) پاشنیوەڕۆ كراوەیەو لەڕێی (79) ناوەندی تۆماركردنەوە لەسەرجەم شارەو شارۆچكەكانی پارێزگاكە, كارتی بایۆمەتری رادەستی هاوڵاتیان دەكات.
 
کامەران کەریم