یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پابەندە بە وادەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان

(0) / / کردستان / زایەڵە یەکێتی هەڵبژاردن


Mar 19, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - وتەبێژی یەکێتیی ڕایگەیاند؛ هەڵبژاردنی  پەرلەمانی کوردستان باشترین رێگایە بۆ قووڵکردنەوەی زیاتری دیموکراسی و تێپەڕاندنی ئەم بارودۆخە ئاڵۆزەی ناوخۆ و ناوچەکە بە گشتی.
سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پابەندە بە وادەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە 10 ی حوزەیرانی 2024 وەکو لەلایەن بەڕێز سەرۆکی هەرێم بڕیاری لەسەر دراوە .
وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، دەڵێت، یەکێتی رای وایە هەڵبژاردنی  پەرلەمانی کوردستان باشترین ڕێگایە بۆ قووڵکردنەوەی زیاتری دیموکراسی و تێپەڕاندنی ئەم بارودۆخە ئاڵۆزەی ناوخۆ و ناوچەکە بە گشتی .
سەعدی ئەحمەد پیرە، ئاماژە بەوەش دەکات، چالاککردنەوەی پەرلەمان گرنگە بۆ ئەنجامدانی ئەرکە یاسایی و سەرەکییەکانی و چارەسەرکردنی کێشەو گرفتە فرە رەهەندەکانی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان. 
کامەران کەریم