عێراق دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی سێی فەرمانبەرانی دەکات

(0) / / کردستان / زایەڵە عێراق


Mar 19, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - وەزارەتی دارایی عێراق ڕایدەگەیەێت، دەستیان کردووە بە دابەشکردنی مووچەی مانگی سێی فەرمانبەران.
 
ئەمڕۆ سێشەممە 3_ی ئادار_ی 2024 ، وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، بەڕێوەبەرایەتی ژمێریاری دەستی کردووە بە رێکارەکانی دابینکردنی دارایی مووچەی فەرمانبەرانی دەوڵەت و هێزە ئەمنییەکان بۆ مانگی ئازار.
 
باس لەوەش كراوە، داوا لە سەرجەم یەکەکانی ژمێریاری وەزارەتی دارای لە پارێزگاکان و قائیمقامیەتەکان دەکەن پێداچوونەوە بە بەشی ژمێریاریدا بکەن بۆ تەواوکردنی مەرجەکانی دابینکردنی مووچەی فەرمانبەران.
 
ئەمەش لەکاتێکدایە، ماوەی زیاتر لە هەفتەیەکە عێراق بڕی ٥٦٠ ملیار دیناری بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم ناردووە و حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم دەستی بەسەردا گرتووە و دابەشی ناکات.
 
کامەران کەریم