سەرۆك کۆمار و سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران چەند پرسێکی گرنگ تاووتوێ دەکەن

(0) / / عراق / زایەڵە کوردستان عێراق


Mar 19, 2024

قەبارەی فۆنت:

 

زایەڵە ـ  سەرۆك کۆمار د.لەتیف جەمال‌ رەشید پێشوازی لە  محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران کرد.
لە میانی دیدارەکەدا، کە ئەمڕۆ سێشەممە 19-3-2024 لە بەغداد بەڕێوەچوو، باس لە بارودۆخی سیاسی، ئەمنی، ئابوری، ژیان و خزمەتگوزاری لە وڵاتدا کرا و پەیوەندییەکانی عێراق لەگەڵ وڵاتانی ناوچەیی و نێودەوڵەتی و پەیوەندییەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستان تاووتوێکران.
لەو دیدارەدا گرنگی یەکخستنی هەوڵەکان بۆ پاڵپشتیکردنی حکومەت لە جێبەجێکردنی بەرنامەی کاری و پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری بۆ هاووڵاتیان خرانەبەر باس و گفتوگۆ، هاوکات گەڕاندنەوەی ئاوارەکان بۆ زێدی خۆیان و تەواوکردنی پرۆسەی داخستنی کامپەکان بەشێوەیەکی هەمیشەیی لەو ماوەیەی حکومەت دیاریکردوە و بەردەوامیدان بە کاری هاوبەش بەمەبەستی تەواوکردنی شایستە دەستورییەکان، جەختیان لەسەر کرایەوە.
هەر لە دیدارەکەدا ئاماژە بە بەیاننامەی هاوبەشی کۆتایی نێوان کۆماری عێراق و کۆماری تورکیا و کاریگەرییە ئەرێنییەکانی کرا بۆ پتەوکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیریی لەناوچەکەدا.