کەشناسی وادەی کۆتایی هاتنی ئەو شەپۆلی بارانەی کە رووی لە هەرێم کردوە راگەیاند

(0) / / کردستان / زایەڵە کەشناسی کوردستان


Mar 19, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـ هەریەکە لە کەشناسی عێراق و هەرێم رایانگەیاند، سبەی چوارشەممە کاریگەری شەپۆلی بارانبارین لاواز دەبێت و تەنها لە جەند ناوچەیەک نمەباران دەبارێت و شەوى چوارشەممە لەسەر پێنجشەممە بارانبارین بەتەواوی کۆتاى دێت و ئاسمان هەر بە هەورى دەمێنێتەوە.
عامر جابری بەڕێوەبەری دەستەی کەشناسی عێراق رایگەیاند، سبەی چوارشەممە ئەو شەپۆلی بارانبارینەی رووی لە ناوچەکە کردووە کۆتایی دێت، تەنها لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان نمە باران و بارانی مامناوەند بەردەوام دەبێت.
ئاسۆ کەمال بەڕێوەبەری کەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی بە زایەڵەی راگەیاند، سبەی چوارشەممە دۆخی کەشوهەوا جێگیرە و لە چەند ناوچەیەک بارانبارین بەردەوام دەبێت، بەڵام بەشێوەیکی کەمتر و نمە باران و بە گشتی ئاسمان هەور دەبێت.
هاوکات، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم بڵاویکردەوە، کاریگەری شەپۆلی بارانبارین لە رۆژی چوارشەمەوە لاواز دەبێت و لە شەوى چوارشەممە لەسەر پێنجشەممە بارانبارین کۆتاى دێت و ئاسمان هەر بە هەورى دەمێنێتەوە.
ئاماژەی بەوەش کرد، وەرزى بەهار جیاواز لە هەموو وەرزەکانى تر زۆرترین گۆڕانکارى دروست دەبێت لە شێوازى دابارین و گۆڕانکارى لە گۆڕانى ناوچەکە.
کامەران کەریم