رۆژانی جەژنی نەورۆز هاتوچۆی گەشتیاری لە دەروازەی  حاجی ئۆمەران و تەمەرچینی ئێران ئاساییە

(0) / / کردستان / زایەڵە کوردستان


Mar 20, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـ رۆژانی جەژنی نەورۆز هاتوچۆی گەشتیاری لە دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران لەگەڵ  دەروازەی تەمەرچینی ئێران ئاساییە
دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئاگاداری سەرجەم کۆمپانیا و بازرگانان و تەواوی هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان دەکەینەوە لە رۆژانی سەری ساڵی نوێی کوردی و لە رۆژانی جەژنی نەورۆز جموجوڵی بازرگانی و هاتوچۆی گەشتیاری لە نێوان دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران و دەروازەی تەمەرچینی ئێران بەردەوام و ئاسایی دەبێت.
رۆژی 21ی مانگی ئازار یەکەمین رۆژی سەری ساڵی کوردی و نەورۆزە، ساڵانە بەوهۆیەوە و لە ئێوارەی 20ی مانگ ئاگری نەورۆز دەکرێتەوە.
بە چەندین چالاکی جۆراوجۆر لە رۆژانی 20-21-22ی ئازار، لە شار و شارۆچکەکانی هەرێم و وڵاتانی دیکەش کوردان یادی ئەو رۆژە دەکەن و پێشوازی لە ساڵی نوێی کوردی دەکەن کە ئەمساڵ دەبێتە ساڵی 2724 ی کوردی. 
کامەران کەریم