‏بافڵ جەلال تاڵەبانی: یەکێتی ئامادەی هەموو هاوکاری و پشتیوانییەکی خەڵکە سەربەرزەکەمانە

(0) / / کردستان / زایەڵە بافڵ تاڵەبانی کوردستان


Mar 20, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـ بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ڕایگەیاند،  دڵمان لای خەڵکی هەموو شار و شارۆچکەکانی کوردستانە کە بەهۆی لافاوەوە زیانمەندبوون، بەتایبەت دهۆکی خۆشەویست.
وتیشی، ‏پرسە و هاوخەمیی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی کەسوکاری بەڕێزی سێ قوربانییەکەی ئەمڕۆی دهۆک دەکەین و هاوبەشی ئەم خەمە گەورەیەین.
ئەوەشی خستەڕوو، ‏یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئامادەی هەموو هاوکاری وپشتیوانییەکی خەڵکە سەربەرزەکەمانە، سوپاس و پێزانینیش ئاڕاستەی هەموو لایەنەپەیوەندیدارەکان دەکەین کە ماندوونەناسانە لەم رۆژە سەختەدا لەخزمەت هاونیشتمانییاندا بوون.
‏کامەران کەریم