شەپۆلێکی دیکەی بارانبارین لە هەرێم دەستپێدەکاتەوە
(0) /
زایەڵە - كه‌شناسی هه‌رێم رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ ئاسمان هه‌ور ده‌بێت له‌ناوچه شاخاوییه‌كان نمه‌باران ده‌بارێت و سبه‌ینێ هه‌ینی بارانبارین جارێكی دیكه ده‌ستپێده‌كاته‌وه.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوی كه‌شناسی هه‌رێم، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 21ی ئاداری 2024، ئاسمان هەورى تەواو دەبێت، لەناوچە شاخاوییەکان نمە باران دەبارێت، لەکاتەکانی ئێوارە بۆ ماوەیەکی کەم ئەگەری گۆرینی بۆ شێوەی تاوە باران و بروسکە هەیە لە شارەکانی هەولێر و دهوک و دەوروبەری.
باسی له‌وه‌شكردووه، پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی رۆژی پێشوو. مەوداى بینین 7 – 9 كیلۆمه‌تر ده‌بێت، لەکاتی دابارین کەم دەبێتەوە بۆ 5 – 6 کیلۆمه‌تر.
له باره‌ی سبه‌ینێ هه‌ینی 22ی ئاداری 2024، كه‌شناسی هه‌رێم ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، ئاسمان هەورى تەواو دەبێت لەکاتەکانی بەرەبەیان دابارین بەشێوەی نمە باران دەست پێدەکات سەرەتا لەناوچەکانی رۆژئاوای هەرێم پاشان کاریگەری درێژ دەبێتەوە بۆ تەواوی ناوچەکاندا وە بەفرێکی کەم لەناوچە شاخاویە سنووریەکان دەبارێت.
ئه‌وه‌شی وتووه: لەکاتەکانی دوایی نیوەڕۆ شێوەی دابارینەکە بۆ تاوە باران بروسکە دەگۆڕێت بەجۆرێک هەندی کات بۆماوەیەکی کەم پێشبینی لێزمە بارانیش دەکرێت لەسەنتەری شاری هەولێر و دەوربەری، هەروەها لەناوچەکانی گەرمیاندا.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: