گەشتکردن لە دەروازەیەکی هەرێمی کوردستان ڕادەگیرێت

(0) / / کردستان / زایەڵە هەرێم کێلێ


Mar 21, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - بەڕێوبەری گومرکی ڕاپەڕین ڕاگەیاند، لە ئەمڕۆوە ئاڵوگۆڕی بازرگانی و گەشتیاری لە دەروازەی کێلێ لە سنوری قەزای پشدەر بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ ڕادەگیرێت.
عەباس عەزیز، بەڕێوبەری گومرکی ڕاپەڕین ڕایگەیاند، هەموو ساڵێک بەهۆی نەورۆزەوە لە ئێران 13 ڕۆژ پشوەی فەرمییەو لەم کاتەدا دەروازەکان دادەخرێت. 
دەروازەی کێلێ یەکێک لە گرنترین دەروازەکانی هاتوچۆ و ئاڵوگۆڕی بازرگانییە لە نێوان وڵاتی ئێران و باشوری کوردستاندا، لە ڕۆژانی ئاساییدا 130 بارهەڵگر شمەک و کەلوپەلی پێدا تێدەپەڕێت.
کامەران کەریم