حاجی محەممەدی بامۆکی کۆچی دوایی کرد
(0) /
زایەڵە - سەرمایەدار و کەسایەتیی دیاری هەرێمی کوردستان، حاجی محەممەدی بامۆکی کۆچی دوایی کرد.
ئاری عەبدولـلەتیف بامۆکی، هەواڵی کۆچی دوایی حاجی محەممەدی بامۆکی پشتڕاستکردەوە و گوتی: "کاژێر 9:00ی ئەمشەو پێنجشەممە، 21-03-2024، لە نەخۆشخانەیەکی سلێمانی کۆچی دوایی کردووە.
حاجی محەممەدی بامۆکی، کەسایەتی و سەرمایەدارێکی ناسراوی پارێزگای هەڵەبجەیە و بە کارە خێرخوازییەکانی زیاتر ناسراوە. نزیکەی دوو ساڵە بەدەست نەخۆشییەوە دەناڵێنێت.
پرسەی حاجی محەممەد سبەی هەینی لە مزگەوتی ئەحمەدی حاجی عەلی دەبێت لە سلێمانی.
حاجی محەممەد باوکی ئیسماعیل، ئاسۆ و فریادە، کە ئەوانیش کاری بازرگانی دەکەن.
تێبينيێك بنێرە: