عەلی حەمە ساڵح: هەفتەی داهاتوو مووچەی مانگی 2 دابەش نەکرێت، بەغداد مووچەی مانگی 3 نانێرێت

(0) / / کردستان / زایەڵە مووچە بەغدا هەرێم کوردستان


Mar 21, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - عەلی حەمە ساڵح ڕایگەیاند؛ بەغدا ٦٠٨ ملیار دیناری ناردوە. وتویەتی: لیستی موچەی فەرمانگەکانی  دیکە بنێرن کۆی گشتی موچەکە دەنێرم… 
ئەگەر بەرپرسانی هەرێم هەفتەی ئایندە موچەی مانگی (دوو ) دابەش بکەن، لە ماوەی (١٠ ڕۆژدا) موچەی مانگی  (سێ) ش دەنێرێت.
پەرلەمانتاری پێشووی پەرلەمانی کوردستان زیاتر وتی:  هەتاوەکو موچەی مانگی (دوو) دابەش نەکەن، هی مانگی (سێ) نانێرن.  
ئاماژەی بەوەش دا؛ بەغدا داوای نەوت و داهاتی ناوخۆشی لە هەرێم نەکردوە.