ئەنجامی کۆبوونەوەی سودانی لەگەڵ فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق

(0) / / کردستان / زایەڵە یەکێتی سودانی مووچە


Mar 25, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـ نوسینگەى رۆژنامەوانى سەرۆکوەزیرانى عێراق راگەیەندراوێکى لەبارەى کۆبوونەوەى محەمەد شیاع سودانى و فراکسیۆنى یەکێتى لە پەرلەمانى عێراق بڵاوکردەوە و رایگەیاند:

سەبارەت بە قەیرانی مووچە، فراكسیۆنی یەكێتی، وێرای سوپاسكردنی سەرۆكوەزیران بۆ پەرۆشییان بۆ چارەسەركردنی كێشەكە، داوای كرد پەلە بكرێ لە تەواوكردنی هەنگاوەكانی تر بۆ چارەسەركردنی ریشەیی كێشەكە، كە خەڵكی كوردستانی تووشی نەهامەتییەكی گەورە كردۆتەوە، هەروەك داواشی كرد، پرۆسەی تەوتین و ئەژماری بانكی چارەسەر بكرێ، لەبەرامبەردا سەرۆكوەزیران جەختیكردەوە، حكومەتەكەی خۆی بەرپرسیار دەزانێت لە دابینكردنی مووچە بۆ هەموو هاوڵاتیانی عێراق بەبێ جیاوازی و دڵنیاییدا كێشەی مووچەی پێشمەرگە و هێزەكانی ناوخۆ و دەزگا ئەمنیەكان چارەسەركراوە و هەنگاوەكانیش بۆ تەوتینی مووچە و ئەژماری بانكی روو لەچارەسەرن.
 بەگوێرەى بڕیارى دادگاى فیدراڵى دەستکراوە بە پارەدارکردنى حکومەتى هەرێمى کوردستان و هەردوو وەزارەتى دارایى عێراق و هەرێمى کوردستان لە کارەکانیان بەردەوامن بۆ بەبانکیکردنى مووچەى فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستان.
 سەبارەت بەهەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، فراكسیۆنی یەكێتی هەڵوێستی یەكێتی دووپاتكردەوە، كە هەڵبژاردن لەوادەی خۆیدا ئەنجام بدرێ. لەبەرامبەریشدا سەرۆكوەزیران روونیكردەوە،  حكومەتەكەی ئەركی لە دابینكردنی بودجەی هەڵبژاردن و هاندان و هاوكاری كۆمیسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان جێبەجێ كردووە و لەگەڵ ئەوەن هەڵبژاردن لەوادەی خۆیدا ئەنجام بدرێت.
فراکسیۆنى یەکێتى لە پەرلەمانى عێراق داواى لە سەرۆكوەزیران کرد هەوڵەكانی بخاتەگەڕ بۆ هەڵگرتنی ئابڵۆقەی سەر فرۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی، لەمبارەیەوە سەرۆكوەزیران رایگەیاند لەگەڵ توركیا گفتوگۆ دەكەن و هەوڵی چارەسەركردنی دەدەن.