ناوی ئەندامانی تیپی نیشتمانی فووتساڵی ئێران بۆ بەشداریی لە تورنومێنتی ڤیتنام ڕاگەیندرا

(0) / / ورزش / زایەڵە فووتساڵ کوردستان


Mar 25, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـــ پێرستی ئەندامانی بەشداربووی تیپی نیشتمانی فووتساڵی ئێران بۆ تورنۆمێنتی فیتنام درکەوت.

تورنومێنتی چوارلایەنەی ڤیتنام بە ئامادەبوونی تیپە نیشتمانییەکانی وڵاتی ئێران و مەراکیش، ڤێنزوئێلا و ڤیتنام بەڕێوەدەچێت.

لەسەر ئەو بنەما وەحیدی شەمسایی، ڕاهێنەری تیپی فووتساڵی نیشتمانی ئێران نێوی ئەو یاریزانانەی کە بەشداری ئەو تورنۆمێنتە دەکەن بەم شێوازە ڕاگەیاند.

باقر موحەمەدی، سێپهر موحەمەدی، عەلی خەلیلوەند، عەلیڕەزا رەفیعی پوور، موحەمەد حوسەین درەخشانی، موحەمەد ڕەزا سەنگ سفیدی، عەلی ئەسغەری حەسەن زادە، عەلی ئەکرەمی، سەجاد یوسف خواە، سالار ئاقاپوور، مێهدی کەریمی، ئەمیر حوسەینی داڤودی، مسعودی یوسف و بێهروز عەزیمی.

تیپی فووتساڵی نیشتمانی وڵاتی ئێران بەرەبەیانی ڕۆژی ئەمڕۆ تارانی بە مەبەستی ڤیتنام جێ هێشت.