پزیشکانی سلێمانی مانگرتنیان لە دەوام ڕاگەیاند

(0) / زایەڵە پزیشک بایکۆت


Mar 26, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - پزیشکانی نیشتەجێی دێرین و پلەبەند و خولاو لە سلێمانی بایکۆتی دەوامیان راگەیاند و دەڵێن، تاوەکو مووچە دابەش نەکەن ناچینەوە سەر کارەکانمان و هۆشداری دەدەن .
پزیشكانی نیشتەجێی دێرین و خولاو و پلەبەند لە سلێمانی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا  ڕایانگەیاند ، وەكو ئاگادارن ماوەی ٥٤ ڕۆژە مووچەی مانگی ٢ دابەشنەكراوە، لە كاتێكدا لە ساڵی ٢٠٢٣ دا سێ موچەمان نەدراوە، بارودۆخێكی ئابووری سەخت ڕووبەڕووی پزیشكانی گەنج بوەتەوە لەم شارەدا لە سۆنگەی بەرپرسیاریتیمانەوە تا ئێستا بەردەوام بووین لە دەوام.
دەشڵێن،وەكو پزیشكانی نیشتەجێی دێرین و خولاو و پلەبەند بڕیارماندا بە ڕاگرتنی دەوام لەسەرجەم سێكتەرەكانی تەندروستی شاری سلێمانی و دەوروبەری و بەردەوامبوونمان تەنها لە دەوامی فریاكەوتنەكان.
ئاماژەیان بەوەشکرد، ئەگەر وەڵاممان نەدرێتەوە هەڵوێستی دیکەمان دەبێت.
کامەران کەریم