لیستی مووچەی ئەو شوێنانەی ناویان لە لیستی مووچەی مانگی شوبات دا نەبوو، بڵاودەکرێتەوە

(0) / / کردستان / زایەڵە هەرێم مووچە


Mar 28, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند؛ لە نزیکترین کاتدا لیستی مووچەی ئەو شوێنانەی ناویان لە لیستی مووچەی مانگی شوبات دا نەبوو، بڵاودەکەینەوە.

ڕونکردنەوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابورییەوە؛  سەبارەت بە مووچەی مانگی شوباتی هێزەکانی پێشمەرگەو دەزگا ئەمنیەکان و هەموو ئەو شوێنانەی ناویان لە لیستی مووچەی ڕۆژی ٢٨ ئەم مانگەدا نەهاتبوو ، هەموو لایەک دڵنیا دەکەینەوە کە لە نزیکترین کاتدا خشتەی مووچەکانیان بڵاو دەکەینەوە و لەهەفتەی داهاتودا مووچەی مانگی شوباتی سەرجەم مووچەخۆران و فەرمانبەران دابەش دەکرێت.   

کامەران کەریم