دادگای فیدراڵی لەسەر دوو پرسی تایبەت بە هەرێم بڕیار دەدات

(0) / / عراق / زایەڵە دادگای فیدراڵی کوردستان


Mar 30, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـ دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق سبەینێ کۆدەبێتەوە لەسەر دوو دۆسیەی تایبەت بە هەرێمی کوردستان، کە یەکێکیان نەهرۆ مەحمود، پەرلەمانتاری کورد لە بەغدا تۆماری کردووە لەسەر سەرۆکوەزیران و وەزیری نەوتی عێراق و داوای هەڵوەشاندنەوەی بڕیارێکی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق دەکات، کە تیایدا نرخی یەک لیتر نەوتی سپی بۆ هاووڵاتیانی هەرێم جارێک بە 500 دینار و جارێکیش بە 250 دینار دیاریكراوە.
ئەو پەرلەمانتارە کوردە داوای کارکردنی بە دەستوور کردووە، کە یەکسانی لەنێوان هاووڵاتیانی عێراقی چەسپاندووە بەو پێیەش نرخی لیترێک نەوت، کە بۆ هاووڵاتیانی عێراقی بە 150 دینارە بۆ هاووڵاتیانی هەرێمیش بەو نرخەبێت.
سکاڵای دووەم وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق لەسەر هەرێمی کوردستان تۆماریکردووە و تایبەتە بە پرسی گەڕاندنەوەی ئاوارەکان لە کامپەکانی هەرێمەوە بۆ شارەکانی عێراق تاوەکو 30ی حوزەیرانی ئەمساڵ.
کامەران کەریم