عێراق لەبارەی مانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لەوڵاتەکەی بڕیار دەدات

(0) / / عراق / زایەڵە عێراق ئەمریکا


Mar 31, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـ بەرپرسێکی باڵای ئەمنی عێراق لە لێدوانیکی تەلەفیزیۆنیدا ڕایگەیاند، دووبارە هەوڵەکانمان دەست پێدەکەینەوە بە مەبەستی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانان لە خاکی عێراق، دەشڵێت، تا ئێستا سێ خولی کۆبوونەوەکانمان لەگەڵ هاوپەیمانان کۆتایی هاتووە و لە ماوەی دوو هەفتەی داهاتوودا خولی چوارەمی کۆبوونەوەکان بەڕێوەدەچێت.
قەیس محەمەداوی جێگری سەرۆکی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان لە عێراق لە لێدوانێک بۆ میدیا عێراقیەکان وادەی کۆبوونەوەی داهاتووی نێوان عێراق و هاوپەیمانانی سەبارەت بە کشانەوەى هێزەکانى هاوپەیمانان لە عێراق ئاشکرا کرد.
باسى لەوەکردووە، دووبارە هەوڵەکانمان دەست پێدەکەینەوە بە مەبەستی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانان لە خاکی عێراق.
وتیشی، تا ئێستا سێ خولی کۆبوونەوەکانمان لەگەڵ هاوپەیمانان کۆتایی هاتووە و لە ماوەی دوو هەفتەی داهاتوودا خولی چوارەمی کۆبوونەوەکان بەڕێوەدەچێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، سێ لیژنەی ئەمنی هەن، کە چەند هەفتەیەکە کاردەکەن، بۆ هەڵسەنگاندنی مەترسی چەتەکانی داعش.
لە سەرەتای مانگی شووباتی ئەمساڵەوە بەرپرسانی باڵای سیاسیی و ئەمنی عێراق هەوڵەکانیان چڕکردووەتەوە بە مەبەستی دەرکردنی هێزەکانی هاوپەیمانان و ئەمریکا لە عێراق و لای خۆشیەوە چەند جارێک محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاندووە، کە چێتر پێویستمان بە مانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان نەماوە.

کامەران کەریم