پەیامێکی توند لە عەلى باپیرەوە بۆ دەسەڵاتدارانی هەرێم

(0) / / کردستان / زایەڵە عەلی باپیر کوردستان هەرێم


Apr 02, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـ عەلی باپیر سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی پەیامێکی ئاراستەی دەسەڵاتدارانی هەرێم کردو رایگەیاند گوێتان بۆ خەڵک بگرتایە باشتربوو نەک لە شوێنى ترەوە گوێتان بگیرێت  .
وتیشی، بەهۆی زوڵم و فەسادو گەندەڵییەوە هەرێمى کوردستان بنكۆڵ و كرمۆڵكراوە.
ئەوەشی خستەڕوو، دەسەڵاتدارانی هەرێم سوپاسگوزاری ئەو هەموو نیعمەتە نەبوون کە خوای گەورە پێی بەخشیون بۆیە ئێستا ئاوا بی ئیعتیبار بوون، دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان هیچ ئیعتیبارێکیان نەماوە.
ڕونیشیکردەوە،  دەسەڵاتدارانی هەرێم هەمیشە ترسیان لە خۆپیشاندان هەبووە بۆیە ترسەکەیان لە شوێنێکی دیکەوە بۆهات.
کامەران کەریم