گەڕاندنەوەی ئێسکە بەبەردبووەکە بۆ مۆزەخانەی گەرمیان
(0) /
زایەڵە ـ شوێنەواری گەرمیان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ وەکو لیژنەیەک بەسەرپەرشتی بەڕێوەبەری شوێنەوارو کەلەپوری گەرمیان ، سەردانی زانکۆی سلێمانی - کۆلێژی زانست - بەشی جیۆلۆجی و بەشی بایۆلۆجی مان کرد بۆ گفتۆگۆکردن ولێکتێگەیشتنێک دەربارەی ئێسکە بەبەردبووەکە و دواتر گەڕاندنەوەی بۆ مۆزەخانەی شارستانی گەرمیان ، کە بە خۆشحاڵیەوە پێشوازییان لێکردین و هاوکاریان کردین لە گەڕاندنەوەی ( ئێسکە بەبەردبووەکە ) وە هەرچەندە لە سەرەتای دەرکەوتنی ئێسکەکە جۆرێک لە هەڵە تێگەیشتن هەبووە لە دەرهێنانی ئێسکەکە و کارکردن لە شوێنەکە بەڵام لە سۆنگەی خەمخۆرییان بۆ پاراستنی ئێسکەکە و بەها مێژوویەکی بەو پەڕی ئامانەتەوە پارێزگاریان لێکردوەو پاراستویانە ، وەهەروەها بەم نزیکانەش لیژنەیەکی هاوبەش پێکدەهێنرێت بۆ ئامادەکردنی توێژینەوەیەکی زانستی لەسەر ئێسکە بە بەردبووەکە .
لە ئێستادا ئێسکەکە پێوستی بە چاککردنەوەی پارچەکانی هەیەو دوای چاککردنەوە وبەهێزکردنی پارچەکانی شوێنێک بۆ نمایشکردنی لەناو مۆزەخانەی گەرمیان دابین دەکرێت بۆ ئەوەی هاوڵاتیان و گەشتیاران لە نزیکەوە بیبینن . زۆر سوپاس بۆ ئیدارەی گەرمیان
بەڕێوەبەرایەتی گشتی شوێنەوارو کەلەپور
زانکۆی گەرمیان و زانکۆی سلێمانی -کۆلێجی زانست و بەشی جیۆلۆجی و بایۆلۆجی بۆ هاوکاری و بەدواداچونەکانیان .
کامەران کەریم

تێبينيێك بنێرە: