به‌نیازبون له‌مانگی ره‌مه‌زاندا ساغیبكه‌نه‌وه: قائیمقامیه‌تی سلێمانی 45 تۆن قه‌یسی و هه‌ڵوژه له‌ناوده‌بات
(0) /
زایەڵە ـ سه‌رۆكی لیژنه‌ی كۆگاكانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ئاشكرایكرد، له مانكی رابردو (ئادار)ـدا ده‌ستیان به‌سه‌ر زیاتر له (50) تۆن خوارده‌مه‌نی و كاڵاوشمه‌كی خراپ‌دا گرتوه كه (45) تۆنی قه‌یسی و هه‌ڵوژه‌ی وشك بوه.
جه‌مال محه‌مه‌د، سه‌رۆكی لیژنه‌ی كۆگاكانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی بەزایەڵەی ڕاگەیاند، له ئه‌نجامی كاروچالاكی مانگی رابردوی لیژنه‌كه و به‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م كۆگاكان، ده‌ست به‌سه‌ر زیاتر له (50) تۆن خوارده‌مه‌نی و كاڵاوشمه‌كی خراپ و ماوه‌به‌سه‌رچودا گیراوه كه خاوه‌ن شوێنه‌كان به‌نیازبون له مانگی ره‌مه‌زاندا به‌شێوه‌ی هه‌ڵڕژاو و به‌نرخی كه‌متر له بازاڕه‌كاندا به‌سه‌ر هاوڵاتیاندا ساغیبكه‌نه‌وه.
وتیشی، ئه‌و خۆراك و كاڵاوشمه‌كانه‌ی له مانگی رابردودا له‌لایه‌ن لیژنه‌كه‌وه ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه له (45) تۆن قه‌یسی و هه‌ڵوژه، (39) ته‌نه‌كه هه‌نگوین، (120) سێت خواردنه‌وه وزه‌به‌خشته‌كان و به‌بڕی جیاواز شیری منداڵ، رۆنی چێشت، په‌نیر، زه‌یتون له‌گه‌ڵ (242) كارتۆن زاهی، دو هه‌زار و (880) قتو ماده‌ی پاككه‌ره‌وه‌ی دیكه و كلینێكسی ته‌ڕ و بڕێكی زۆر ماده‌ی جوانكاری خانمان پێكهاتون.
رونیكرده‌وە، له‌مانگی ئاداردا لیژنه‌ی كۆگاكانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی (111) سه‌ردانیان بۆ كۆگاكان ئه‌نجام داوه و (11) كۆگایان ئاگادار كردوه‌ته‌وه كه پابه‌ندی مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن بن هه‌روه‌ها (29) پسوڵه‌ی سه‌رپێچییان بۆ ئه‌و كۆگایانه كردوه‌سه‌رپێچیان كردوه و روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی كراونه‌ته‌وه.
سه‌رۆكی لیژنه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد، به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی و له‌ناوچه‌ی ده‌ره‌وه‌ی نیشته‌جێبون له‌لایه‌ن لیژنه‌ی تایبه‌تمه‌نده‌وه سه‌رجه‌م ئه‌و خۆراك و كاڵاوشمه‌كانه‌ی ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه له‌ناوبراون و خاوه‌نه‌كانیشیان روبه‌ڕوی رێكاری یاساییه‌كان كراونه‌ته‌وه.
بۆ گەیاندنی سکاڵا و زانیاری بەقائیمقامیەتی سلێمانی و لیژنە هاوبەشەکان، پەیوەندی بە ژمارە مۆبایلی (07708677777)ـەوە بکەن.
کامەران کەریم

تێبينيێك بنێرە: