هەڵبژاردنەکانی تورکیا و ئەنجامی نەگۆڕی هەڵبژاردنەکانی ئێمە / کامیل محمود

(0) / / مقالە / زایەڵە کامیل مەحمود هەڵبژاردن هەرێم تورکیا


Apr 02, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـ لەوڵاتاندا خەڵک بەپێوەری باخەڵی خۆی هێزە سیاسییەکان دەهێنێتە پێشەوەو دەیانباتە دوواوە، ئەگەر ژیان و بژێوی و باری ئابووری خەڵک باش بوو هێزی دەسەڵاتدار دەمێنێتەوەلەدەسەڵاتداو دەنگدەرەکانی لەدەست نادات، ئەگەریش خراپ بوو بە پاڵێکی دیموکراسیانە هەر دەنگدەرە پێشووەکانی دەیبەنەوە دواوەو هێزێکیتر تاقی دەکەنەوە، ئەمە بۆ وڵاتێکی وەک تورکیا کە خاوەنی (گەلێکی هۆشیارو سیستمێکی دیموکراسی و دەوڵەتێکی دامەزراوەییە) بەچاوی سەر دەیبینین، دوێنێ بەخرۆشەوە و بەتەکبیرو دروشمی پڕ لەستایشەوە تەزکیە بۆ ئاکپارتی و جەنابی ئەردۆغان کرا و تا ئێستاش خۆی و حزبەکەی لەدەسەڵاتدایە،ئەمڕۆش هەر ئەو ئاپۆرا جەماوەرییە لەهەڵبژاردنی شارەوانییەکاندا سزای دەدەن و پاشەکشەی پێ دەکەن، کە ئەگەر تا هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی داهاتوو ژیانی خەڵک باشتر نەکەن و باخەڵیان گەرم نەکەنەوە، بێگومان لە کورسی دەسەڵاتیش دەیهێننە خوارەوە.
پرسیارەکە بۆ خۆمان ئەمەیە، سی و سێ ساڵە ئێمە پارچەیەکی کوردستانمان کەوتووەتە دەست، بەڵام تا ئێستا نەتوانراوە دەستوورێک بۆ ئەم هەرێمە گەڵاڵە بکرێ و بەعەقڵیەتی خێڵ وڵات بەڕێوە دەبرێت، نەتوانراوە کۆمەڵێ دامەزراوەی فەرمی و فیعلیی بۆ بنیات بنرێ، داهات و سامانی نیشتیمانی شەفافانە نەخراوەتە خزمەتی خەڵک، تەنانەت مووچەی فەرمانبەرانی حکومەتیش چەند مانگ جارێک بەموژدانە دەدرێ، باخەڵی خەڵک نەک هەر گەرم نییە، بەڵکو زۆر لەخوار پلەی سفری سیلیزیشەوەیە. قەیران پاشان قەیران پاشان قەیران.بەڵام لەهەڵبژاردنەکاندا هەمیشە دەرەنجامەکان ڕێژەی نەگۆڕن و هەمان ئەو حزبانە دەهێنرێنەوە پێشەوە کە ئەندازیاری قەیران و مەینەتی و ناشەفافی و ونکردنی داهاتی وڵات و هەڵگوشینی باخەڵی خەڵکن ، ئەمە بۆچی لێرە وایە و لەوڵاتێکی وەک تورکیا وانیە،دیارە یان لەم وڵاتەدا دیموکراسیەت و هەڵبژاردنی حەقیقی نییە، یان گەلی باشووری کوردستان ناهۆشیارە.من پێم وایە هەردووکیان وجودیان هەیە، ئێوە چی دەڵێن.
کامەران کەریم