رزگار حاجی حەمە: یەکــــێتی نایەوێت هەڵبژاردن دوابخرێت

(0) / / کردستان / زایەڵە یەکێتی هەڵبژاردن


Apr 02, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـ رزگار حاجی حەمە لێپرسراوی دەزگای هەڵبژاردنەکانی یەکێتی لەلێدوانێکی تایبەتدا  راگەیاند:  یەکێتی لەگەڵ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانە لەو وادەیەی کە لەلایەن کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عيراق دیاریکراوەو لەلایەن سەرۆکی هەرێمەوە بریاری لەسەردراوەو ئیمزاکراوە کەدەکاتە رۆژی ١٠/٦/٢٠٢٤ .
وتیشی:  بەهێچ شێوەیەک لەگەڵ دواخستنی وادەی هەڵبژاردنەکان نین و پێشمان خۆشە هەموو هێزولایەنە سیاسییەکانی کوردستان بەشداری لەهەڵبژاردنەکەدا بکەن.
کامەران کەریم